عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دوای دیدار لەگەڵ خاتوو "هەدیە خەلەف عەبباس" سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی سوریا لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لە تاران لە ڕەفتاری دووفاقیانەی ژمارێک لە وڵاتان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ڕەخنەی گرت .
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ووتی : پەلامارەی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەربنکە ومەتەرێزی سوپای سوریا سەڵماندی واشنگتۆن فریوکاری کردووە وبە بۆمبارانی بنکەکانی سوپای سوریا لە لای ڕەوتی ترۆریستی دایە و بە دڕۆ باسی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم دەکات .
لاریجانی بەباسکردنیی ئەوەی کە ئێران لە سەرەتا ی مەسەلەکانی سوریا بروای وابووە کە ڕێگا چارەی ئەم گرفتانە سیاسییە نە سەربازی ، ووتیشی : ژمارێک لە وڵاتان لە گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی ئاگری قەیران لە سوریایان هەڵایساندو نیشانەکانی ئەم پرسە لەبرگەکانی زەمەنی دا خۆیان دەرخستووە .
سەرۆکی هێزی یاسادانانی ئێران لەم حالەدا هیوای خواست دوای ئەزموونی ٥ ساڵەی قڕەنانەوە لە سوریا ، وڵاتانی لاگری ترۆریستان وانەیان وەرگرتبێ کە ترۆریسم تەنیا تەرخان نەدراوە بە سوریا بەڵکوو ئەم قەیرانە دەتوانێ لە ئەوروپا وئامریکایش مەسەلە وگرفت بەدی بێنێت .
خاتوو هەدیە خەلەف عەبباس یش بەڕێزگرتن لە پشتگریەکانی دەوڵەت وگەلی ئێران وتی : ئەگەر پشتگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوو ، سوریا وەکوو وڵات ، نەتەوە وسوپا توانایی خۆڕاگری نەبوو .
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی سوریا جەختیکرد : شەڕی ترۆریسم لە ٥ ساڵ لەمەو بەر لەلایەن ٨٠ وڵات سەپێندرایە سەر سوریا و لەم شەڕە ژیار و مەسەلەکانی فەرهەنگی سوریا لە ناوچوو وهەموو شۆینەکانی جوان وسەرنج ڕاکێشی ئەو وڵاتەیان کاولکرد .....
کۆتایی کورتە نامە/310